ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک راگیراوە

کەرکووک-KDP.info- سەرۆکی لیژنەی نەوت وغاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئاشکرایکرد، ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە بە بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق راگیراوە، بەڵام تا ئێستا ھەرێم ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە.
سەرۆکی لیژنەی نەوت وغاز لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (ئەحمەد عسکەری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لەدوێنێوە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ دەرەوە لەرێگەی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیراوە، ئەمەش بەفەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق بووە بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت.
(ئەحمەد عەسکەری )گوتیشی، تا ئێستا بەرھەمھێنانی بەردەوامە، بەڵام ھەناردەکردنی بۆ دەرەوە راگیراوە.
گ وتیشی، تا ئێستا ھەرێم ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە،بەڵام پێویستە ھەڵوێستی ھەبیت.
بڵند ئیبراھیم




