جۆرە دەرماڵەیەک بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی خەرج دەکرێ

هەولێر-KDP.info- وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەڵێ: ده‌ڕماڵه‌ى ئیشكردن و هه‌ستیارى بۆ پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ئیدارى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خه‌رج ده‌كرێت.
(د.رێكه‌وت حه‌مه ڕه‌شید) به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند :" ده‌رماڵه‌یه‌ك كه پێ ى ده‌گوترێت ده‌رماڵه‌ى ئیشكردن و هه‌ستیارى بۆ نه‌خۆشخانه و شوێنه هه‌ستیاره‌كانه و بۆ ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌یه كه ئیشیان كردووه و ماندوون واتا بۆ شوێنه هه‌ستیاره‌كان خه‌رج ده‌كرێت، به‌مه‌ش بۆ پزیشكان 300 بۆ 500 هه‌زاره و بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستیش 200 بۆ 300 هه‌زار دینار و بۆ كارمه‌ندانى كارگێڕیش 75 بۆ 150 هه‌زار دینار ده‌بێ.
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى:" به‌شێوه‌ى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین كه بڕى دیارى كرا‌و بۆ پارێزگاى هه‌ولێر ملیارێك و 400 ملیۆن و پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌یش ملیارێك و 600 ملیۆن و بۆ پارێزگاى دهۆكیش 1 ملیاردینار ده‌بێت و هیوادارین تا به پاشه‌كه‌وتى مووچه دابچینه‌وه و مووچه باش بوو هه‌موو مانگێك ئه‌م ده‌رماڵه‌یه خه‌رج بكرێت.
(د.رێكه‌وت) زیاتر گوتیشى:" خۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نزیكه‌ى 52 هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى و كارگێڕیمان هه‌یه به گرێبه‌سته‌وه ئێستاش چاوه‌ڕێى لیسته‌كانین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستییه‌كان تا بزانین چه‌ندیان ئه‌م ده‌رماڵه‌یه ده‌یانگرێته‌وه، تا بۆیان خه‌رج بكرێ.
نه‌شوان به‌رزنجى




