مه‌سروور بارزانی: داعش له به‌سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رده‌وامه

هەولێر-KDP.info- راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لەدیداریدا لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق، ئاماژه‌ی به رێگرییه‌كانی گه‌یشتنی چه‌كدارانی بیانی به سووریا دا، كه هه‌رچه‌نده سه‌خت و سنوورداربووه، به‌ڵام هێشتا داعش له به‌سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ 13ی ئاداری 2016 (مه‌سرور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ (ئیلیا مۆرگونۆڤ) باڵیۆزی روسیا له عێراق کۆبووه‌وه.
گفتوگۆ له‌باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش و هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا له سوریا كرا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به رێگرییه‌كانی گه‌یشتنی چه‌كدارانی بیانی به سووریا دا، كه هه‌رچه‌نده سه‌خت و سنوورداربووه، به‌ڵام هێشتا داعش له به‌سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و روسیا كرده‌وه و باڵیۆزی روسیا له عێراق رایگه‌یاند: روسیا په‌یوه‌ندی ستراتیژی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر هه‌یه.
باڵیۆز ئیلیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی روسیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته بارودۆخ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا که شاندێکی باڵای کۆمپانیای گازپرۆم ئاماده‌یبوون، ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ئاماژه به هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی درا.




