٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە لە پۆستەكان بێبەش كراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  كارگێڕی لقی ١٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، رەخنە لە بێبەشكردنی پارتی دەگرێت لە پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و دەڵێت، پارتی بووەتە قوربانیی رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتی و ئیسلامییەكان.
 
(فارووق عەبدولكەریم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی غەدرێكی زۆری لێ كراوە و لە پۆستەكانی ئەو پارێزگایە بێبەش كراوە، هەروەها لە گەرمیانیش هیچ پۆستێكی پێ نەدراوە و، لە پارێزگاری هەڵەبجەیش پارتی بووەتە قوربانیی رێككەوتنی گۆڕان و یەكێتی و ئیسلامییەكان".
 
 (عەبدولكەریم) گوتیشی: "دەبووایە پارتی دیموكراتی كوردستان بە قەبارەی دەنگ و قورسایی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بكرابایە، چونكە حزبێك لە ئاستی كوردستان یەكەم بێت، چۆن دەكرێت لە حكوومەتی خۆجێیی بێبەش بكرێت، لە كاتێكدا ئێمە لە سنووری پارێزگای سلێمانی رێژەیەكی بەرچاو دەنگمان هێناوە و متمانەی خەڵكمان بەدەست هێناوە، چۆن دەكرێت بێباكانە كار بۆ دوورخستنەوەی پارتی لە حكوومەتی خۆجێییدا بكرێت".
 
ئەو كارگێڕەی لقی 12ـی پارتی دەیشڵێت: "سەرجەم نیگەرانییەكانی كادرانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەگەیێنینە بەرزترین ئاست، چونكە لایەنەكانی بەرانبەر پێشێلی رێككەوتنەكەیان كردووە، لە كاتێكدا لە مەكتەبی سیاسیی حزبەكانیش قسەی لەسەر كرابوو".
 
كارزان سەباح هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار