نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە هێڵی كۆتایی گەیشتووە.
رادیۆ فەڕەنسا ڕاپۆرتی مانگانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی بڵاو كردەوە كە پێشبینی كردووە دابەزینی نرخی نەوت بە هێڵی كۆتایی خۆی گەیشتووە و لە داهاتوودا نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە كە بارەگاكەی لە ئەمریكایە جەختی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە كە نرخی نەوت لە 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە 40 دۆلار و ئەگەری ئەوە لە ئارادیە كە نرخەكە بەرزبوونەوەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.




