مالیكی پیلانی كوده‌تا دژی عه‌بادی داده‌ڕێژێت

بەغدا-KDP.info- نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق پیلانی كوده‌تای لە دژی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران داڕشتووە و لەو پەیوەندییەدا سەرەڕای پشتیوانیی حکوومەتی ئێران، داوای هاوکاریی لە کۆمەڵێك سه‌ركرده‌ی شیعه و سوننه‌كان کردووە بەمەبەستی گرتنەوە دەستی سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت، لێدوانی په‌رله‌مانتارێكی هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەی بڵاو کردەوە کە هه‌فته‌ی رابردوو مالیكی هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ رازیكردنی سه‌ركردەكانی لیستی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعە، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، بە پاساوی ئەوەی کە عه‌بادی له ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شکستی هێناوه.
به قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكریت، مالیكی به سه‌ركرده شیعەکانی وتوه كه چاكسازی تەنیا بە خۆی دەکرێت و هەر ئەو دەتوانێ بارودۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشکرای کرد، هادی عامری سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی به‌در كه خاوەنی هێزێكی میلیشایە لە ناو حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس سه‌ركرده لە حه‌شدی شه‌عبی و قیس خەزعەلی لایه‌نگری گه‌ڕانه‌وه‌ی مالیكی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وه‌زیران. ئاماژه‌ی به‌وەش کردووە کە ئه‌و هێزانه له‌لایه‌ن مالیكییەوە له‌روی هێز و پله‌وپایه‌وە به‌ڵێنی گه‌وره‌یان پێدراوه.




