به‌ریتانیا سه‌ربازی زیاتر بۆ مه‌شقی سوپای عێراق ڕه‌وانه ده‌كات

له‌نده‌ن-KDP.info- به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه له مه‌شقدانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پێی سپێردراوه، سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
(مایكڵ فالۆن) وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 30 سه‌ربازی دیكه له چوارچێوه‌ی مه‌شق و راهێناندا، هه‌روه‌ها تیمێكی پزیشكی شاره‌زا ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات. به‌مه‌یش ژماره‌ی سه‌ربازانی به‌ریتانیایی كه ئه‌ركی مه‌شقیان له ئه‌ستۆیه گه‌یشته 300. وه‌هایش بڕیاره، ئه‌م 30 سه‌ربازه به‌ریتانیاییه له سه‌ربازگه‌كانی مه‌شق له به‌سمایه و تاجیی نزیك به‌غدا مه‌شق به سه‌ربازانی عێراق بده‌ن.
(فالۆن) جه‌ختی كرده‌وه كه، پێشكه‌وتنی به‌رچاو له شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هاتووه‌ته كایه‌وه. گوتیشی، ئێستا ئه‌و كاته‌یه كه ده‌بێ مه‌شقه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه كه ئازادكردنی شاره گرینگ و سه‌ركه‌ییه‌كانی وه‌ك فه‌للوجه و مووسڵ له به‌رنامه‌دان.
وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و مه‌شقانه كه له پاڵ وه‌شاندنی ئه‌و گورزی سه‌ربازیانه‌وه‌ن كه له داعشیان دوه‌شێنێ، ڕۆڵی گرینگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له جه‌نگی داعشدا ده‌رده‌خات.




