له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كەركووك، ھێرشێكی داعشان تێكشكێندرا

كه‌ركووك-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیی ئەمڕۆ شه‌ممه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی خۆكوژیی تیرۆریستانی داعشانیان تێك‌شكاند و زۆریشیان لێ كوژران.
(د.كەمال كەركووكی) بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك راگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەش خۆكوژی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، به‌ڵام ھێزەكانی پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەوە و ھەر شەش خۆكوژەكەیان كوشتن و شكستیان بە ھێرشی داعش ھێنا".
وه‌ك ئه‌وه‌ی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووك ده‌ڵێ "ئەگەر خۆكوژەكان گەیشتبانە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، ئەوا زیانێكی زۆرمان پێدەگەیشت، بەڵام بەر لە گەیشتنیان بۆ سەنگەری پێشمەرگە كوژران و تەرمی خۆكوژەكانیش كەتوونەتە دەست ھێزەكانی پێشمەرگە".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (د. كه‌مال كه‌ركووكی)، خۆكوژەكان لە حەویجەوە و بە ھاوكاریی گوندشینە عەرەبەكان ھێرشەكەیان ئەنجام داوە، هه‌ڵبه‌ته كه پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیی ته‌واودا نه‌بایه، ئه‌وا زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی سكای نیوزیش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا ڕابه‌رایه‌تییان ده‌كات، له گوندی به‌شیری ڕۆژئاوای كه‌ركووكدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشانی كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامدا 22ی لێ كوشتوون.




