٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"عەبادی ناتوانێ داواکارییەکان جێبەجێ بکات"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info-  بڕیارە سبەینێ خۆپیشاندەران بەردەم ناوچەی سەوز چۆڵ بکەن و بچن بۆ گۆرەپانی تەحریر؛ ئاخر گوایە عەبادی ڕازی بووە داواکارییەکەیان جێبەجێ بکات، ھەرچەندە زەحمەتە پێی بکرێت.

 

حاکم (سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیران و ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕێک کەوتوونە سبەینێ خۆپیشاندانی بەردەم ناوچەی سەوز چۆڵ بکەن و بچن بۆ گۆرەپانی تەحریر، بەو مەرجەی سەرۆکوەزیرانیش داواکارییەکەی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات."

(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەو خۆپیشاندانە پەیامێکی سیاسییە کە، ڕەوتی سەدر ھەرکاتێک بیەوێت شەقام دەجووڵێنێت، ئەگەرنا جێبەجێکردنی داواکارییەکان زۆر زەحمەتە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار