سۆران بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی، ڕاپەڕینی بەرز ڕاگرت

سۆران-KDP.info- لە جەژنی یادی ڕاپەڕینی سۆران، كە ئەمڕۆ لە هۆڵی بۆنەكانی سۆراندا بەڕێوە چوو، سەرجەم ئامادەبووانی هۆڵەكە بە یەكدەدنگ پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆكی هەرێم دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند بەڵی بۆ سەربەخۆییی كودرستان.

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا ٢٥ ساڵ لەمەوبەر خەڵكی شارۆچكەكانی دەڤەری سۆران، لە دامودەزگاكانی حزبی بەعس ڕاپەڕین و، بە ماوەیەكی كورت، گشت شارۆچكە و گوند و ناوچەكانی دەڤەرەكەیان لە دەست ڕژێمی بەعس ڕزگار کرد؛ بۆ زیندووكردنەوەی ئەو یادە سەر لە ئەمڕۆ ١٠/٣/٢٠١٦ بەیانییەوە خەڵکی سۆران، بە شانۆگەری و سروودی نیشتمانی و هەڵپەڕكێ و كردنەوەی پیشانگا، یادی ڕاپەڕینەكەیان كردەوە.

شایانی باسە؛ دیارە چەند ڕێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی، بە هەماهەنگی قایمقامیەتی سۆران کارەکەیان ڕێک خستبوو؛ كۆمپانیای كۆڕەكیش خەرجی کارەکەی کێشا.
ڕابین شێروانی




