پسوولەخۆراكی نوێ دەدرێتە هاووڵاتیان
__2016_03_10_h19m59s8__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- ڕێکخەری نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان و هیی عێراق، ڕایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠١٦_ ٢٠١٧ بەغدا دەستی بە چاپكردنی پسوولەخۆراکی نوێی كردووە.
)حوسێن سەبری) ڕێکخەری نێوان وەزارەتی بازرگانیی حكوومەتی هەرێم و، هیی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەغدا دەستی بە چاپكردنی پسوولەخۆراکی نوێ كردووە؛ لە ١٠ـی مانگی ڕابردوودا ئەو شتانەی پێویستە بە هەرێمی كوردستانەوە، ڕەوانە كردووە بۆیان؛ ئەوانیش دەستیان بە كاری خۆیان كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا ئاگادارمان دەكەنەوە بۆ ئەوەی بچین پسوولەخۆراكە تازەکە وەربگرین و، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەین."
گوتیشی: "كۆبۆنە خۆراكەکەی ساڵی ٢٠١٤ ـ ٢٠١٥ بۆ ساڵی ٢٠١٦ ـ ٢٠١٧یش چاپ دەکرێتەوە، لەوە نەبێ قەبارەکەی بچووک کراوەتەوە و، کراوە بە ئا٤؛ A4؛ بۆ هەر پارێزگایەكیش و ڕەنگێكی تایبەت دانراوە و، بەو ڕەنگە كۆبۆنی هەر پارێزگایەک و، دیارە."
حوسێن دەیشڵێ: "تا ئەو كاتەی كۆبۆنە نوێیەكە چاپ و دابەش دەكرێت، كۆبۆنە كۆنەكە دەیخوات."
ڕابین شێروانی




