فراكسیۆنی زه‌رد ده‌نگۆیه‌ك بەدرۆ دەخاتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە کە گوایە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەنەدان بە گەڕانەوەی یووسف محەمەد پەشیمان بووبێتەوە و دەڵێ، "ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه بڕیارێكی ڕێک و هەرە ڕەوای پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه و، نه لێی په‌شیمانه و نه پێیشی هه‌ڵه‌یه؛ چونكه ئاینده‌ی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وەیە و ئاشتەوایی و ئاسایشی وڵات له پێش هه‌موو كارێكه‌وه‌یه."
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕووداوه‌کەی 12ـی مانگی 10ـی 2015، بێبنه‌ما نه‌بوو؛ پارتیی دیموكراتی كوردستان کە ڕێگای نه‌دا (یووسف محەمەد) وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێتەوە باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان، كۆمه‌ڵێك حیساباتی ورد و خوێندنه‌وه‌ی لێ كردبوو؛ پارتیی دیموكراتی كوردستان نەیهێشت ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی ده‌رهه‌ق به ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هەوڵی بۆ دەدرا، بەردەوام بێ؛ ماوه‌یه‌كه ده‌بینین لێره‌وله‌وێ هەندێ کەسی سیاسی یان ئه‌ندام په‌رله‌مانی لایه‌نه‌كانی تر باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌و كاره‌دا هه‌ڵه‌ی كردووه یاخود په‌شیمانه."
(خۆشناو ) گوتیشی: "ئه‌و كاره‌ی كه كرا‌و، بڕیاری هه‌موو پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه و، به دیراسه‌یه‌كی وردیشەوە بوو؛ خۆ بڕیاری ده‌زگایه‌ك یاخود چه‌ند كه‌سێك یان ئۆرگانێكی پارتیی نه‌بووه به‌ڵكو بڕیار گشت پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه تا ئه‌م كاته‌ش نه پارتی به ناڕه‌وای ده‌بینێ و نه لێشی په‌شیمانه؛ چونكه ئه‌وه‌ی كه كراوه له‌پێناو ئایینده هه‌رێمی كوردستاندا بوو؛ پارتی، بەرگری لە بەرژەوەندیی گشتی کرد و ڕێگەی له ئاژاوە و تێکدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی گرت و، ئەو پیلانە بەردەوامەیانی لە ڕەگەوە وشکاند."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه بڕیارێكی ڕێک و هەرە ڕەوای پارتیی دیموكراتی كوردستان بووه و، نه لێی په‌شیمانه و نه پێیشی هه‌ڵه‌یه؛ چونكه ئاینده‌ی كوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وەیە و ئاشتەوایی و ئاسایشی وڵات له پێش هه‌موو كارێكه‌وه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجی




