بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بڕوانامە بەخشرایە دەرچووانی خولی نۆزدەی کادیرانی پارتی

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) بڕوانامە بەخشرایە دەرچووانی خولی نۆزدەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و، لە گوتارێکیشدا (سەرۆک بارزانی) باسی لە رەوشی ناوخۆی و سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی كرد.
بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) ئەمڕۆ خولی نۆزدەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە (٨٢) قوتابی لەم پەیمانگایە دەرچون، بڕوانامە بەخشراییە دەرچوانی خولەکە لەژێر ناونیشانی (ھەر پێشمەرگەیەک شەھید دەبێت ئەکادیمیای پارتی کادیرێکی دیکە پێدەگەیەنێت).
لە مەراسیمەکەدا (سەرۆک بارزانی) گوتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان؛ ھەر لە قەیرانی ھاتنی داعش بگرە تا قەیرانی دارایی و پرۆسەی چاکسازیی لە نێو حیزب و حکوومەتدا.
پێوەست بە خولەکەیش، (فەرھەنگ سابیر) قوتابی ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان و دەرچووی خولەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "خولەکانی ئەکادیمی کادیران لە ساڵی ١٩٦١ تاک و ئێستا بەردەوامە ئەم خولانە (١٣٢٤) کادیری پێگەیاندوە لەماوەی بەردەوامی ئەم خولە شەھیدێکمان ھەبوو کە کوردێکی ئێزدی بوو بەناویی (تارق عیدۆ) دڵگران بوین بە شەھیدبوون و دیارنەمانی."
(سابیر) گوتیشی: "ئەم خولە دوو کۆرس بوو کۆرسی یەکەم ١٠ وانە بوو کۆرسی دووەمیش ١١ وانە بوو مامۆستای ئەکادیمی وانەکانیان دەگووەوە (٦) قوتابی پلەی نایابیان وەرگرت ئەم خولە لەسەر ئاستی ھەموو سنووریی لقەکانی کوردستان و دەرەوە بوو بەبەشداریی ھەموو نوێنەرەکانیان، گرنگیەکی زۆربە کادیرەکان درا وەک پڕچەک ککردنی زانیاری."
(حەسیبە مەولوود خدر) وەک یەکەمی خولی نۆزدەی پەیمانگای ئەکادیمیای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم سەربەرزم بە بەشداری لەو خولە و تواتنیمان زانیارییەکی زانستیانەی زۆر باش وەربگرین ئامادە بین بۆ داھاتوو؛ خولەکەمان ھەشت مانگی خایاند؛ بە دوو کۆرس تەواومان کرد. مامۆستای زیرەک و لیھاتووی زانکۆ وانەکانیان دەگوتەوە لە بواری ئابووری و مێژوو و ئەکادیمی و چەندین وانەی تر."
(حەسیبە) گوتیشی: "خۆمان بەسەر بەرز دەزانین کەوا لە لایەن (سەرۆک بارزانی) بڕوانامەکانمان پێ بەخشرا."
فایزە پاڵانی




