٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میرانی: شه‌ممه‌ی دابێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌.. خاڵی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ینه‌ نه‌خشه‌ رێگا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان زۆره‌ و شه‌ممه‌ی دابێ كۆده‌بینه‌وه".

 (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی دابێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌ و خاڵی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ینه‌ نه‌خشه‌ رێگا و خاڵه‌ جیاوازه‌كانیش ده‌كه‌ینه‌ بنه‌مای پێكه‌وه‌بوون".

(میرانى)  گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان و یه‌كێتیش له‌ناو خودی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كار له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین".

پێوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ به‌ به‌شداری پارتی و یه‌كێتی (فازڵ میرانى) گوتى: "هێشتا ئه‌و پرسه‌ زۆری ماوه‌ و جارێ چاوه‌ڕێی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ین".

 

كوردستان 24

هەواڵی پەیوەندیدار