كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، 40 جۆر مینی چێنراوی ڕانا

خازر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك ڕایده‌گه‌یێنێت بۆ شاره‌زاکردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، لە میحوه‌ری خازردا زیاتر له 40 جۆر مینی چێنراویان ڕاناوە.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میحوه‌ری خازردا ئێمە و (شێخ سیهاد بارزانی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك و کۆمەڵێ فه‌رمانده و به‌رپرس، به سه‌رپه‌رشتیی (عارف ته‌یفوور) به‌رپرسی میحوه‌ری خازر، پێشانگایه‌كی مه‌یدانیمان كرده‌وه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ ڕانگەکە تایبه‌تە بە نیشاندانی ئه‌و مینانه‌ی كه تیرۆریستان دایده‌نێنەوە بۆ زیانگه‌یاندن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگە؛ زیاتر له 40 جۆر مینیشمان لەوێ ڕاناوە هەتا پێشمەرگە بیناسنەوە و، لێی شارەزا ببن. لە مەیدانەکەدا چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشمان نیشان دا."
لیوا (مه‌حموود) ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و كارانه ئاماده‌كاری ده‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له میحوه‌ره‌كانی تریشدا ئه‌م پێشانگا و نمایشانه بكه‌ینه‌وه تا ئه‌وانیش زانیارییەکی باشیان هه‌بێت له‌سه‌ر مین هەبێ؛ وه‌ك چۆن كادیرانی هه‌نده‌سه كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مینه‌كان و چۆن مه‌ترسی له‌سه‌ریان هه‌یه و تێبگه‌ن مه‌ترسییه‌كان چین و چه‌ند كاتیان پێویسته تا ئه‌و مینانه پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه."
نەشوان بەرزنجی




