داعش لە کەرکووکیشدا چەکی کیمیایی بەکار ھێناوە

کەرکووک-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری کەرکووکەوە، داعش چەکی کیمیاییی بەکار ھێناوە و، ١٧کەس باری تەندروستییان تێک چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون بۆ چارەسەرکردن.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک (محەمەد کەمال) بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند"ئەمڕۆ داعش چەند کاتیۆشایەکی ئاراستەی ناحیەی تازەکردووە کە مادەی کلۆریان تێدا بەکار ھێناوە، بەوھۆیەوە ١٧کەس باری تەندروستیان تێکچووە ورەوانەی نەخۆشخانەی کۆماریی کەرکووک کراون.
(محەمەد کەمال) گوتیشی، ئەو کەسانەی کە بە کیمیایی نەخۆش کەوتوونە، هێشتایش لە نەخۆشخانەدان وچارەسەر وەردەگرن.
بڵند ئیبراھیم




