٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەرەبی سوننە دژی بەشداریی حەشدی شەعبین لە ئازادکردنی مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info
عناصر من ميليشيات الحشد الشعبي (أرشيفية)

مووسڵ-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەهەموو شێوەیەک بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵی رەتکردەوە.

عەبدولرەحمان ئەلوگاع، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ ناوەندی هەواڵی ئازاد رایگەیاند "لە ئێستادا سووپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەهەماهەنگیی خەڵکی مووسڵ و هیزی هاوپەیمانان لە ئامادەباشیدان بۆ ئازادکردنی شاری مووسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری.

ئەلوگاع وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی سەبارەت بە بەشداریی هیزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئوپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، گوتی "لەبەر ئەوەی پێشمەرگە هێزێکی سەربازییە و زۆر لە ناوچەکانی دەوروبەری مووسڵی ئازادکردووە، هیچ رێگرییەک لەو بارەیەوە نییە، تەنانەت پێمانخۆشە ئەو هێزە بەشداری لە ئازادکردنی شارەکەدا بکات".

سەبارەت بە قسەکانی (قەیس خەزعەلی) سەرکردە لە حەشدی شەعبی کە پێشتر ڕایگەیاندبوو هێزەکانیان بەشداری لە ئوپەراسیونی مووسڵدا دەکەن، ئەلوگاع، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە هێزێکی یەدەک و ناسەربازی وەسف کرد کە بوونیان هێمای پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت، بەوەی کە پێشتر زۆر سەرپێچییان ئەنجامداوە، لەو بارەیەوە، بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ لەسەر ڕەتکردنەوەی بەشداریی حەشدی شەعبی لە ئازادکردنەوەی شارەکەی دووپات کردەوە.

ئەوەشی وت کە ئەوان وەك عەرەبی سوننە پێداگرن لەسەر ڕزگارکردنی شارەکەیان بە هەماهەنگیی نێوان پێکهاتەکانی مووسڵ و هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار