٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوشاری ئەمریكا بۆ سەر یەپەگە زیادیكردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  حكوومەتی ئەمریكا گوشارەكانی خۆی بۆ سەر یەپەگە لە ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر كردووە.

دوای ئەوەی چەندینجار هۆشداری بۆ دوورخستنەوەی (یەپەگە) لە (پەكەكە) و هەروەها بوونی بەڵگە لەسەر هاوكاریی یەپەگە و ڕووسیا لە لێدانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی نەیاری بەشار ئەسەد، مارك تۆنەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای چۆڵكردنی ئەو ناوچانەی لە یەپەگە كردووە كە دەستی بەسەردا گرتوون و ڕادەستی حكوومەتی سوورییان بكاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بكرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لەلایەكی دیكەوە سپۆتنیك نیوز لە زاری ژەنراڵ لوید ئۆستن، فەرماندەی هێزەكانی ناوەندیی ئەمریكا، بڵاوی كردەوە كە هێزەكانیان ئاگاداری هەماهەنگیی نێوان یەپەگە و ڕووسیان لە ناو خاكی سووریا.
ژەنراڵ ئۆستن لە بەردەم ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو كە ئاگامان لە هەندێ هەماهەنگی هەیە لە نێوان یەپەگە و ڕووسیا لە بەشی باكووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ لێدانی هێزە نەیارەكانی بەشار ئەسەد لەو وڵاتە.
Attachments area
Preview attachment 860x484.jpg
Image
860x484.jpg
 

هەواڵی پەیوەندیدار