دەستوەردانی حزبوڵڵا لە قەیرانەكانی ناوچەكە زیان بە لوبنان دەگەیەنێت

لوبنان-KDP.info- سەرۆك وەزیرانی لوبنان ڕەخنەی ئاراستەی ڕێكخراوی حزبوڵڵای وڵاتەكەی كرد كە دەستوەرانەكانی لە وڵاتانی ناوچەكە زیان بە لوبنان دەگەیەنێت.
تەمام سەلام، سەرۆكوەزیرانی لوبنان هۆشداری دایە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا كە هێرشی زارەكیی خۆی بۆ سەر سعوودیا و وڵاتانی دیكەی كەنداو ڕابگرێت. ئەوەشی ڕاگەیاند كە پەیوەندیی مێژوویی لوبنان و وڵاتانی عەرەبیی كەنداو بەردەوامە و لوبنان بەهۆی هاوكاریی دارایی و سیاسیی ئەو وڵاتانەوە رزگاری بووە، لەو ڕووەوە كۆنفرانسی تائیف بە میوانداریی پاشای سعوودیای وەبیرهێنایەوە كە كۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆی لوبنانی لێكەوتەوە.
جێی باسە، ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو هەفتەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەكدا ڕێكخراوی حزبوڵڵای لوبنانی لایەنگری ئێرانی لە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان دانا.




