٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌‌ 15 داعشی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له ‌پێنچ گوندی سنووری میحوه‌ری ناوه‌راندا تۆپباران كرد و کۆمەڵێ تیرۆریستی داعشیان کوشت.

 

بەرپرسی میحوه‌ری ناوه‌ران (سه‌ربه‌ست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم به‌یانییە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری ناوه‌رانەوە به ‌چه‌كی قورس و گران بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆریستانی داعشیان له‌ گونده‌كانی (خۆرسیباد و بایبوخت و باریمه‌ و شه‌لالات و عومه‌رقامچی) تۆپباران كرد و تۆپێكی 'دوورپێک'ـی تیرۆریستانی داعش و 15 تیرۆریستی داعشیشیان لەناو دا."

 

(تروانشی) دەیشڵێ له‌ دره‌نگانی دوێنێشه‌ویشدا هێزێكی ٧کەسەی تیرۆریستانی داعش له‌ گوندی خۆرسیباددا خۆیان حەشار دابوو؛ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ شوێنه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كرد و به‌ تانك تۆپبارانیان كردن و هه‌موویانیان کوشت.

 

نه‌شوان به‌رزنجی

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار