پنتاگۆن: ڕەنگە ئەوەی هاوپەیمانان پێکاویانە، شیشانی بێ

واشنتن-KDP.info- بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێن، هاوپەیمانەتیی نءودەوڵەتی کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات، سەرکردە بالای داعشانیان کردووەتەوە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن، (ئەبا عومەر شیشانی)ـی بەڕەگەز جۆرجیایی، کە بە ڕیشە سوورەکەی بەناووبانگە، ئەو سەرکردەیەی داعشان بێ کە کردوویانەتە ئامانج.
(شیشانی) کە گوایە وەزیری جەنگی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییە، هێشتا بۆ بەرپرسانی ئەمەریکایی تەواو یەکلا نەبووەتەوە کە لەو هێرشەی هاوپەیماناندا لە نزیک شاری شارۆچکەی شەدادی کوژراوە یان نا.
ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی یەپەگەوە کە لە نزیک انوچەی شەدادی دژ بە داعشان دەجەنگێ، گوازتوویەتییەوە کە، زانیاری هەیە (شیشانی) کوژرابێ، بەڵام وردەکاریی پێویستی نییە ئەم زانیاریانە بسەلمێنێ.
(ئابا عومەر شیشانی) بەرپرسی ڕێکخراوە تیرۆریستەکەی داعشە لە ڕۆژاوای کوردستان کە ئەوان بە باکووری سووریا دەیناسێنن. هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی شوورای داعشیشە، لە ساڵی ٢٠١٤ـیش بە فەرماندەی سەربازیی ڕێکخراوەکە ناسێندراوە.
زانراویشە کە، ڕاوێژکاری سەربازیی (ئەبوبەکر بەغدایی)ـیە و (شیشانی) بە لای ئەمیرەکەیەوە زۆر جێ متمانەیە.
(شیشانی) یەکێک لە دیارترین ئەو تیرۆریستانەیە، کە ئەمەریکا لەپێناو ئەوەدا هەرکەس و لایەنێک دەستگیری بکەن، ٥ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کردووە.




