بێشكچی لەگەڵ ئاریچ، گۆرانییەك بۆ كوردستان دەچڕێت

ئانكارا-KDP.info- كۆمەڵناسی بەناووبانگی توركیا (ئیسماعیل بێشكچی)، بەشداری لە گۆانییەكی كوردیدا دەكات كە دەربارەی دروستبوونی دەوڵەتی كوردییە و دەڵێ: "دەوڵەتی كوردستان دروست دەبێت".
گۆرانییەكە كە ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە، هیی هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد (نیزامەددین ئاریچ)ـە و (بێشكچی) و (ئەسكەرێ بۆیوك) كە نووسەرێكی ناسراوی كوردی ئەرمینیایە، بەشدارییان لە گۆرانییەكەدا كردووە.
(نیزامەدین ئاریچ) خەڵكی باكووری كوردستانە و بیست ئەلبوومی بە زمانی كوردی و توركی هەیە، لە ساڵی 1979 بە هۆی گوتنی گۆرانییەكی كوردی، لەلایەن دادگەیەكی توركیاوە بڕیاری زیندانیكردنی بۆ دەرچوو، ئەویش ناچار بوو روو لە ئەڵمانیا بكات و لە بەرلین نێشتەجێ بێت.
لە کوردستان٢٤ـەوە




