٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئافرەتان خوێنیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، لە یادی (٨)ی مارس؛ رۆژی ئافرەتاندا، چەندین بوتڵ خۆینیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی.

 

(زیبا تەها) بەرپرسی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە یادی (٨) مارس؛ رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ستافی ئەنجوومەنەكەمان بە هاوكاری ئافرەتانی ناحیەكانی سنوورەكەمان، بە دروشمی (لەپێناو بەرگریتان لە خاك، بە خوێن لەگەڵتانداین)ـەوە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆراندا، وێڕای بەخشینی گوڵەنێرگز بە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەکە، چەندین بوتڵ خوێنمان بە پێشمەرگە قارەمانەكان بەخشی."

 

 ئاماژەیشی دا، ئەگەر نەیشتوانین شان‌بەشانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریدا بجەنگین، خۆ دەتوانین بە بەخشینی خوێن بشتیان بگرین.

 

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار