فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆستیان بۆردومان كرد

برادۆست-KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوچه كوێستانییه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كرد.
دوێشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كانی سه‌ر به شارۆچکەی سۆران، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆستدا به سه‌ختی بۆردومان كرد؛ دیارە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانیش لەبەر پەکەکە، ماوەماوە دەبنە قوربانی؛ پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکاندا خۆیان حەشار دەدەن.




