شەمەندەفەرەکەی ترەمپ نەوەستا

ئەمەریکا -KDP.info- ملیاردێر دۆناڵد ترەمپ هەتا دێ نزیک تر دەبێتەوە لە مسۆگەر کردنی بەربژارێتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی لیوزیانا و کەنتاکیشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
پاش سه‌رکه‌وتنی لە سێشەمەی گەورە و ویلایەتی لیوزیانا و کەنتاکتی، دۆناڵد ترەمپ داوای له سیناتۆر مارکۆ ڕوبیۆ کرد له‌پێشبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی بکشێتەوە و گوتی (مارکۆ ڕۆبێۆ) شه‌وێکی زۆر خراپی هه‌بوو و من خۆم داوام کرد پێشبڕکێکه جێ بهێڵێت، له‌و باوه‌ڕه‌شدام کاتی ئه‌وه هاتووه بکشێتەوە".
سیناتۆری تێکساس (تێد کرووز) وه‌ک ڕکابەرێکی سەرەکی له ترەمپ نزیک بۆته‌وه. له هه‌ڵبژاردنە به‌راییەکانی مه‌ین و کەنساس سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له‌کاتێکدا له‌چه‌ند ولایه‌تێکی تردا له پله‌ی دووهه‌مدایه.
تێد کرۆز ده‌ڵێت " من زۆر بڕوام بەوەیە ئه‌گه‌ر به یەکگرتوویی بمێنینه‌وه سه‌رکه‌وتنی خۆپاڵاوتن به‌ده‌ست دێنین و له‌هه‌ڵبژاردنی گشتیشدا سه‌رده‌که‌وین و هیله‌ر‌ی کلنتن ده‌به‌زێنین و وڵاته‌که ده‌گۆڕین".
کروز پشتیوانی ترامپی کرد به‌وه‌ی ده‌بێت ڕۆبێۆ بکشێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بتوانێت سەرکەوتن بەسەر ترامپدا بهێنێت.
سیناتۆر مارکۆ ڕۆبیۆش وەڵامی دایەوە "ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان هەڵبژاردووە داوا له که‌سێک ده‌که‌ن بکشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێگه‌یان له هه‌ڵبژاردندا باشتر بێت بێجگە له من! من هیچ کاتێک داوا له هیچ که‌س ناکه‌م بکشێته‌وه.
ڕۆبێۆ که له‌لایان کۆمارییه‌کانه‌وه به‌جێگره‌وه‌ی ترەمپ ده‌بینرا، لە هەمو ولایەتەکاندا دەنگی سێهەمی بە دەستهێناوە جگە لە ولایەتی مەین لە ولایەتی ئۆهایۆ چوارەمیش بوو پاش فەرمانڕەوای ولایەتەکە جان کاسج.
سه‌باره‌ت بە دیموکراتەکان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو هەیلاری کلنتن له‌ولایه‌تی لویزیانا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و پێش سیناتۆری ولایه‌تی ڤیرمۆنت بێرنی سانده‌رس که‌وت، هه‌رچه‌نده ساندەرس له هه‌ردوو ولایه‌تی کنساس و نێبراسکا سه‌رکه‌وت. به‌ڵێنی مانه‌وه‌شی له‌پێشبرکێکەدا داوە تا ئه‌و ده‌مه‌ی کۆنگره‌ی پارته‌که‌ی له‌مانگی 7دا ده‌به‌سترێت. سانده‌رس و کلنتن له ولایه‌تی مشیگن شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌دیبه‌یتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌وه‌ستن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌کشممه له‌ولایه‌تی مه‌ین لاینگرانی دیموکراته‌کان ده‌نگده‌ده‌ن و کۆماریه‌کانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له‌پۆرتۆریکۆی ده‌روه‌ی فیدراڵی ئه‌مەریکا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
تادێ ترەمپ بەربەستی کۆمارییەکان دەشکێنێ و شەمەندەفەرەکەی نەوەستا، وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا کە بە مێت ڕۆمنی و گەلێک سەرکردەی دیکەی کۆماری ترەمپ بوەستێنن.




