پێشبینی دەکرێ نرخی نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار

ئاژانسەکان-KDP.info- بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، گاری ڕۆس وای دەبینێ نرخی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٥٠ دۆلار.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری گاری ڕۆس دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای ڕاوێژكاریی بێراوە بڵاوی کردەوە کە "تا كۆتایی ئەمساڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی نه‌وت له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له ئۆپیك، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بگاته‌وه نزیكه‌ی 50 دۆلار".




