٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسووڵی وڵاتان بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی شنگالیان دا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- قایمقامی شنگال و وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ لە ھەولێر لەگەڵ کونسووڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی کۆ بوونەوە؛ قایقمامی شنگال دەڵێ بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی شنگالیان پێ دراوە.

 

بە گوێرەی داتای فەرمیی حکوومەت، ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی شنگال، سەدا٧٠ـی کاول بووە، ماڵوحاڵی خەڵکەکەیش سەدا٣٠ـی تێک چووە. جا ئاوەدانکردنەوەی شارەکە ملیۆنان دۆلاری دەوێ.

 

(مەحما خەلیل) قایمقامی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بەندە و (کەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و، (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم، هەرسێانەکەمان لەگەڵ کونسووڵی وڵاتان لە ھەولێر کۆ بووینەوە؛ کونسووڵی وڵاتان بەڵێنیان دا لە بواری دارایی و کۆمەڵایەتیدا ھاوکاریی شنگال بکەن و، داواکارییەکانی خەڵکی شنگال جێبەجی بکەن."

 

(خەلیل) گوتیشی: "وەک قایمقامی شنگال داوا دەکەین جینیۆسایدکرانی شنگال بڕیاری لێ بدرێت؛ داوایشمان کردووە شنگال ببێت بە پارێزگا و چەند کۆمپانیایەکی وەبەرھێنانی دەرەوە لە شنگال دابنرێت تاک و ھەلی کار دروستبێت بتوانین ژیانی خۆمان بەردەوام بکەین."

 

 چەکدارانی داعش لە ٣/٨/٢٠١٤ شنگالیان داگیر کرد؛ پاشان ٧٥٠٠ پێشمەرگە ؛  لە سێ قۆڵەوە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان هێرشیان برد و شنگالیان ئازاد کردەوە؛ ڕۆژی ١٣/١١/٢٠١٥ پێشمەرگە تیرۆریستانیان لە شنگال وەدەر نا و، ئاڵا پیرۆزەکەی کوردستانیان لەوێ هەڵکرد.

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار