ئه‌نجومه‌نی پاریزگای به‌سره کار بۆ به‌هه‌رێمبوون دەکات

بەسرە-KDP.info- پاریزگای به‌سره بیر له به هه‌ریمبوون ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ریمی كوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە به‌رپرسانی سیاسی و ئیداریی ئەو پارێزگایە پشتیوانی ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نی پاریزگای به‌سره کار بۆ به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاکەی دەکات.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌سره ڕایگەیاندووە به‌ڵێنی زاره‌كیمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرتوه كه سه‌ربه‌خۆ بتوانین گریبه‌ست له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت یان كۆمپانیا بیانییه‌كان بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ی پاریزگاكه به‌رامبه‌ر پێدانی نه‌وت.
(نه‌شئه‌ت مه‌نسور) سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلاندانان و به‌دواداچون له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای بەسرە گوتی بریار بوو پاریزگای به‌سره پارەی پترۆ دۆلار وەربگرێت، به‌ڵام ئەمساڵ له‌و مافه سودمه‌ند نه‌بووه. نه‌یشارده‌وه كه هێشتا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه حكومه‌تی ناوه‌ندی رازی نه‌بێت به جێبه‌جێکردنی شێوازی نه‌وت به‌رامبه‌ر بەجێگەیاندنی پرۆژه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشتر بریاری ئه‌وه‌یدا بوو هه‌ندێك ئیمتیازات بۆ پاریزگای به‌سره ته‌رخان بكرێت، له‌وانه پترۆدۆلار، به‌ڵام تائێستا جیبه‌جێ نه‌كراون. هەربۆیە بیر له به هه‌ریمبوون ده‌كاته‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ریمی كوردستان.
عراق الیوم




