پێشمه‌رگه هێرشێكى داعشى تێك‌شكاند.. لاوازى به هێرشه‌كانیانه‌وه دیاره

گوێر-KDP.info- جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر- مه‌خموور ده‌ڵێت، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به توندى وه‌ڵامى هێرشێكى تیرۆرستانى داعشیان دایه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
(د. ئاراس حه‌سۆ میرخان ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌ى كوشافى سه‌ر به میحوه‌رى گوێر دره‌نگانى دوێنیشه‌و سه‌عات 12 هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پێشمه‌رگه قاره‌مانانه وه‌ڵامێكى توندى دانه‌وه و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندن.
پێوه‌س به زیانى تیرۆریستان له‌و هێرشه‌دا (میرخان) گوتى: "تا ئێستا زیانى تیرۆرستانى داعش نه‌زانراوه، به‌ڵام خوێنیان رژاوه و شوێنه‌كانیان دیاره.
جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى میحوه‌رى گوێر- مه‌خمور زیاتر گوتى :" تیرۆرستانى داعش لاوازى و بێ هێزى به هێرشه‌كانیانه‌وه دیاره، به‌ڵام وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ماون ئه‌وه‌ش ته‌نیا خۆنیشاندانێكه ده‌یكه‌ن.
نه‌شوان به‌رزنجى




