٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ فراكسیۆنەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە كۆ ببنەوە.

(محەممەد عەلی یاسین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات ١١ـی پێشنیوەڕۆ جارێكی دیكە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە و، ئەو كۆبوونەوەیەیش درێژەپێدانی كۆبوونەوەی رابردووە كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرێت".

گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد گوتیشی: "ئێمەیش وەكو فراكسیۆنی زەرد، بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكەین، دیاریش نییە كە ئایا هیچ بڕیارێكی تێدا دەدرێت یاخود نا".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار