٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بڕیاری داشکاندنی نرخ دەدات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگای ھەولێر لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە نرخی ھەموو سیکتەرێکی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانەی ھاووڵاتیانی دابەزاندووە و، بۆ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێریشی ڕەوانە کردووە و، ئەوانیش بڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوە ئاساییەکەی خۆیاندا پەسەندی بکەن.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارێزگای ھەولێر نوسراوێکیان ئاراستەی ئێمە کردووە لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ھەموو شت و، هەموو بوارێکی پەیوەست بە ژیان ڕۆژانەی ھاووڵاتیانەوە؛ ئێمەیش بڕیارە سبەینێ کۆ ببینەوە و بیخەینە دەنگدانەوە و، پەسەندی بکەین."

(یاسین سەلیم مزووری) گوتیشی، نرخی ھەموو شتێک دابەزیوە؛ بۆ نموونە نرخی خانوو ٢٥% و دووکان و باڵەخانەیش ٣٠% و، تەنانەت نرخی خواردەمەنی و کرێ میوانخانە و خواردنگەکانیش دابەزیوە

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار