٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵە خێزانێکی دی، خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك -KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ کۆمەڵە خێزانێکی دی له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری حه‌ویجه‌ خۆیان گه‌یاندووەته‌ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی 60 خێزان كه‌ له‌ ژن و منداڵ و پیاوی به‌ته‌مه‌ن له‌ سنووری حه‌ویجه‌ كه ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌سه‌لاتی تیرۆریستانی داعش خۆیان گه‌یاندۆته‌ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسیش وه‌ریانی گرتووە و گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ كه‌مپی له‌یلان."

عه‌مید (سه‌رحه‌د) ده‌شڵێت: "ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان ئه‌گه‌ر ڕێگایان پێ بدرێت ڕۆژانه‌ ڕاده‌كه‌ن بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه،‌ به‌ڵام تیرۆریستانی داعش ڕێگایان پێ نادا؛ ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆش دیاره‌ خه‌لكی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ بووه‌ و،‌ به ‌پێی زانیاری، داعش هه‌ر كه‌سە و، 400 دۆلاری لێ وه‌رده‌گرێت و ئینجا لێ دەگەڕێ ڕابكا."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار