٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سویسرا هەرچوار پارچەی کوردستان یادەکانی ئاداریان بەرز ڕاگرت

سەرچاوە: KDP.info

سویسرا-KDP.info-  پارتە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بۆ یادی سەرکردەی کاریزما بارزانی نەمر و سەرکردەی کاریزما قازی محەمەد لە سویسرا یادەکە بەرز ڕاگیرا.

لە مانگى ئادارى ئەمساڵدا بەهۆى ئەو كەشوهەوا سیاسى و سەربازییەى ناوچەكە، كوردانى تاراوگا بۆ بەرزڕاگرتنى ئەو یادە پیرۆزانەو بە تایبەتى یادى دوو كاریزمای نەتەوەى كورد (مەلا مستەفا بارزانى و قازى محەمەد) پارتى دیموكراتى كوردستانى عێراق و حزبى دیموكراتى كوردستانى ڕۆژهەڵات و پارتى دیموكراتى كوردى سووریا و حزبى ئەلوەحدە دیموكراتى یەكیەتىی سووریا و مجلسى كوردى سووریا، بە ئامادەبوونى جەماوەرێكى بەرفراوانى هەرچوار پارچەكەى كوردستان ئەو یادە، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.

لە سەرەتاى ئەو ڕێوڕەسمەدا وتارێك كە پەیامى هەموو حزبە بەشداربووەكانى تێدا بوو خوێنرایەوە و، تێیدا داواى یەكڕیزىی نەتەوەیى و گوتارى نەتەوەى گەلى كورد دەكان لەم ئانوساتە چارەنووسسازەدا، چونكە ئەو لایەنە بەشداربووانە پێیان وایە كە گەلى كورد وەك نەتەوە ئەو خەباتە نەپساوەى كە لە مەلا مستەفا بارزانى و پێشەوا قازییەوە دەستى پێكردووە، ئێستا بە سەرۆكایەتیى سەرۆك مەسعوود بارزانى نزیك بووەتەوە لە ترۆپکى خەونەكان و سەربەخۆیى لە ئانوساتدایە. 

دواجاریش یادەكە بە كۆمەڵێك كارى هونەرى و زیندووكردنەوەى كلتوورى كوردى جەماوەرى هەرچوار پارچەكەى كوردستان دڵخۆشیى خۆیان دەربڕى.

دارا باراوى

هەواڵی پەیوەندیدار