٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شەعبی: دەستی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو دەبڕین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی لە عێراق ئاشکرای کرد قۆناغی دووەمی پروسه‌ی سه‌ربازی به‌ ئاراسته‌ی مووسڵ ده‌ست پێده‌كات.


ئه‌بومهدی مهندس جیگری سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی قۆناغی دووه‌می پروسه‌ی سه‌ربازی به‌ ئاراسته‌ی مووسڵ و ئه‌نبار و كه‌ركووك رۆژی یه‌كشه‌مەی داهابێ‌ ده‌ست پێده‌كات.
له‌ یادی شه‌هیدانی حه‌شدی شه‌عبیدا موهه‌ندس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هێزه‌كانی ئاسایش و حه‌شدی شه‌عبی به‌رگری له‌ عێراق ده‌كه‌ن تا لەناوبردنی تیرۆریستانی  داعش و ده‌ستی ئه‌وانەش‌ ده‌بڕن كه‌ ده‌یانه‌وێت دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدەن و نمونه‌ ئه‌مەریكا و وڵاتانی كه‌نداوی هێنایەوە کە بە گوتەی جیگری سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌ویی تیرۆریستان ده‌كه‌ن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە ئەوان بۆ پشتگیری لە شیعەکان، لە عێراق شەڕیان کردووە.
چاودێرانی سیاسی ئەو لێدوانەی فەرماندەی حەشدی شەعبی بۆ ڕکابەریی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناو خاکی عێراق دەگێڕنەوە کە ئێران دەیەوێت بە کۆکردنەوەی لایەنە شیعەکان دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت و سووربوونی ئێران لە بەشداریپێکردنی حەشدی شەعبیی لایەنگری خۆی لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکرنی موسڵک بە هەوڵێك دەزانن بۆ تێکدانی پلانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دروستکردنی دەوڵەتی سوننە کە لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە پشتگیری لێدەکرێت.

حزب دعوه‌ الاسلامیه‌/ ته‌نزیم العراق

هەواڵی پەیوەندیدار