ڕووسیا ناردنی سیستەمی مووشەكی بەرگری بۆ ئێران ڕادەگرێت

رووسیا-KDP.info- دوای ئاگاداربوونی لە پشتیوانیكردنی حكوومەتی ئێران لە تیرۆر لە عێراق و ناوچەكە، ڕووسیا ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەكی ناسراو بە ئێس سێسەدی بۆ ئێران ڕاگرت.
حكوومەتی ئێران هاوكاریی سەربازی پێشكەش بە ڕێكخراوی حزبوڵڵای لوبنان دەكات كە ئەو ڕێكخراوەش لە سووریا وەك پشتیوانی لە حكوومەتی بەشار ئەسەد، دژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەجەنگێت.
بەپێی بەڵگەنامەكانی ئیسرائیل، ئێران چەكی پێشكەوتووی بۆ حزبوڵڵای لوبنان و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی دیكەی ناوچەكە ڕەوانە كردووە، هەربۆیە ڤلادیمر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا بڕیاری دا پرۆسەی ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەكی ئێس سێسەد بۆ ئێران ڕابگرێت كە پێشتر بە پێی ڕێككەوتنی نێوان مۆسكۆ و تاران، ڕووسیا ئەركی تەیاركردنی سوپای ئێران بەو جۆرە لە سیستەمی بەرگریی مووشەكی، لە ئەستۆ گرتبوو.
(تایم ئۆف ئیسرائیل)




