٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی باپیر، سوپاسی تورکیای کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان سوپاسی توركیای كرد بۆ دژایەتیكردنی پەكەكە.

 

 عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لە دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە بەغدا گوتی، ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە دژی پەكەكە بە مانای زوڵم و توندوتیژی بەرانبەر كوردی ئەو وڵاتە نایەت.

عەلی باپیر هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی ئاراستەی ئانكارا كرد بۆ پشتگیرییەكانی لە هەرێمی كوردستان.

 سەبارەت بە بارودۆخی باكووری كوردستان، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بە فاروق كایماكچی باڵًیۆزی توركیای لە ئانكارا گوت كە تێكۆشانی توركیا بەرانبەر پەكەكە، بە مانای زوڵم و توندوتیژی لە بەرانبەر كورد نایەت.

چاودێرانی سیاسی باس لە سیاسەتی ئێستای ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن كە جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكاتەوە، لە كاتێكدا پێشتر پشتگیری لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەسەر سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكرد. ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر هەرێمی كوردستانی دەزانن و ناوبراو بە شوێنكەوتووی ئەو سیاسەتە تۆمەتبار دەكەن.

 

هابەر 7

 

هەواڵی پەیوەندیدار