٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەردی: عەبادی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكاندا كۆ دەبێتەوە.. ئێمەیش قسەی خۆمان دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ كوتلە كوردستانییەكان لەبارەی گفتوگۆكردن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تەكنۆكرات لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقدا كۆ ببنەوە.

(تاریق گەردی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سەعات 7، كوتلە كوردستانییەكان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی)ـدا كۆ ببنەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخەكەوە بكرێت و، سەرۆكوەزیرانیش زیاتر ڕوونكردنەوە لەبارەی ئەو گۆڕانكارییەوە دەدات كە لە پێكهاتەی وەزاریدا دەكرێت و مەبەستیش لێی پێكهێنانی حكوومەتێكی تەكنۆكراتە".

(گەردی) گوتیشی: "دەمانەوێت بزانین كەسەكان دەگۆڕدرێن یاخود لە شێوازی حوكمڕانیدا تا چ رادەیەك رەچاوی كورد دەكرێت، چونكە ئێمە١٠%ـی پەرلەمانی عێراق پێك دەهێنین".

جێگری سەۆكی فراكسیۆنی پارتی دەیشڵێت، ئەگەر دیدارەكەكە رێك كەوت، ئێمەیش نیوەڕۆ دادەنیشین و قسەی خۆمان دەكەین.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار