بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، یەکێتی و پارتی کۆ دەبنەوە

هەولێر-KDP.info- هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، سەعات ١١ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پیرمام كۆ دەبنەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان(مەحموود محەممەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە، دۆخی سیاسی ئێستای باشووری کوردستان کە تێیدا پرسی پەرلەمان، حکوومەت، قەیرانی دارایی هاوکات پێوەندیی هەرێم لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی هەرێمی و ناوچەکە و جیهان دەخرێنە بەر باسەوە.




