فراكسیۆنى زه‌رد بە ئەرێنی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەڕوانێ

هەولێر-KDP.info- "گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ، فراكسیۆنى زه‌رد به چاوێكى ئەرێنییەوە دەڕوانێتە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا و بە ئەرێنییش لەکۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێ.
(د. محه‌مه‌دعه‌لى یاسین)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "وه‌كو فراكسیۆنى زه‌رد به چاوێكى پۆزه‌تیڤ سه‌یرى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکی فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنییش دەچینە كۆبوونه‌وەکانی نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانەوە؛ ڕاستە جارێ كاته‌كه‌ى دیار نییه، بەڵام تا چەند ڕۆژی دی هەر کۆ دەبنەوە."
(د. محه‌مه‌دعه‌لى) گوتیشی: "كۆبوونه‌وەکە دی، باش بوو؛ ده‌كرێ بڵێن لەو شه‌ش مانگەدا كۆبوونه‌وه‌ى وا له په‌رله‌مانى كوردستاندا نەبووە؛ شتێكى هاوبه‌شیش كه هه‌موو فراكسیۆنه‌كانى ده‌گه‌یانده‌وە یه‌ك ئه‌و بوو كه چیدیكه كه‌سمان بەو په‌رله‌مانە ناچالاکە ڕازی نابین و، ده‌بێ زووتر په‌رله‌مان کارا بکەینەوە با دەست بکاتەوە بە یاسادانان و پشتی بابه‌تى چاكسازىیەکەیش بگرێ؛ به تایبه‌تى له‌م كاته‌دا وا ئەو هەموو قه‌یرانە ڕووی تێمان کردووە."
نەشوان بەرزنجی




