سوپای ئەمەریکا گۆڕانکاریی تێدا دەکرێ

ئەمەریکا-KDP.info- ئاشتون كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه تا چه‌ند حه‌فته‌ی دی، چه‌ند پێشنیارێك ده‌خه‌نه ڕوو بۆ چاكسازی له پێكهاته‌ى سوپا كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێشهاته‌كان و پێویستییه سه‌ربازییه‌كانیش ده‌بێت.
كارته‌ر هیچ ورده‌كارانێکی نه‌خسته ڕوو، ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه بەبێ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا ناکرێ، هه‌ندێكیش له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك و وه‌زیری به‌رگریدایه.
ئه‌م پێشنیارانه دواى به دواداچوونی یاسای گۆلدۆوته‌ر نیكۆڵاس دێت كه له ساڵی ١٩٨٦ ده‌ركرا كه چه‌ندین گۆڕانكاری پێویستی خسته نێو پێكهاته‌ى سوپا، بەڵام به ڕای زۆربه‌ی شاره‌زایانی سه‌ربازی، ئێستا كۆن بووە.
پێشتریش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له گوته‌یه‌كیدا ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان به یاسای گۆلدۆوته‌ر نیكۆڵاسدا ده‌چنه‌وه و پێشنیاری دیكه ده‌خه‌نه ڕوو و بڕیاری له سه‌ر ده‌ده‌ن .




