فڕۆکەیەکی ئەمەریکا، بە ناچاری لە نزیک هەولێردا نیشتەوە

هەولێر-KDP.info- فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه به ناچاری له‌سه‌ر رێگایه‌ك له نزیك هه‌ولێردا نیشته‌وه .
ئه‌و فڕۆكه‌یه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ناوچه‌كه‌دا بووه و، به پێى لێدوانى به‌رپرسان به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ئەمڕۆ ناچار بووه بنیشێته‌وه؛و له كاتی نیشتنه‌وه‌شى باڵی فڕۆكه‌كه شكاوه.
فڕۆكه‌كه له سه‌ر رێگاى گوندی گاینجی سه‌ر به شاره‌دێی كه‌ورگۆسك له سنوورى شارەدێى خه‌باتدا نیشته‌وه؛ هەرچوار سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكاییەکەی سواری فڕۆکەکە بوون، ساغن.




