رێوڕەسمی یادی راپەڕین لە رانیە بەڕێوە چوو

رانیە -KDP.info- سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ شه‌ممه، رێورەسمی یادی راپەڕین بە ئامادەبوونی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتاران و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان لە رانیە به‌ڕێوه چوو.
رێوڕەسمەکە بە گوتاری (حەمید عەبدوڵڵا) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین دەستیپێکرد و دواتر لەلایەن میوانانەوە تاجەگوڵینە لەمۆنۆمێنتی راپەڕین دانرا.
25 ساڵ لەمەوبەر، له رانیەی ده‌روازه‌ی راپەرینه‌وه، ڕاپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا و خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی باشووری كوردستان به سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه، كۆی دامه‌زراوه سه‌ركوتكارییه‌كانی حکوومەتی بەعسیان ڕاماڵین و، دواتر هەموو باشووری کوردستانی گرتەوە.




