ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، یادى ڕاپه‌ڕین پیرۆز ده‌كات.. ئه‌م دۆخه سه‌ركه‌وتووانه تێده‌په‌ڕێنین

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان له یادى ڕاپه‌ڕیندا، هه‌موو هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به پشتگیرى و خۆڕاگریى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئه‌مڕۆش؛ وه‌ك زۆر سه‌ختى و نه‌هامه‌تیى دیكه‌ى ڕابردوو؛ سه‌ركه‌وتووانه تێده‌په‌ڕێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدایه.
ده‌قى راگه‌یاندراوى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له یادى ڕاپه‌ڕین
هاووڵاتیانى خۆشه‌ویشتى كوردستان،
له یادى بیست و پێنج ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕینه مه‌زن و شكۆداره‌كه‌ى ئازارى 1991دا، به حورمه‌ته‌وه؛ سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ى كوردستان داده‌نوێنین كه به گیان و خوێنى گه‌شیان، ده‌سه‌ڵاتى دكتاتۆرى و ستهمكارانهى به‌عسیان به یه‌كجارى له كوردستان ڕاماڵى و بوونه پێشه‌نگى گه‌یشتنى گه‌ل و وڵات؛ به ئازادى.
ڕاپه‌ڕین؛ ته‌قینه‌وه‌ى تووڕهییى خه‌ڵكى كوردستان بوو به ڕووى ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى له‌لایه‌ن یه‌كێك له هه‌ره دكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانى مێژووه‌وه؛ ده‌رهه‌ق به خاك و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرا كه تیایدا بێباكانه خه‌ڵكى كوردستانى ئه‌نفال و كیمیاباران و؛ خاك و دێهات و شارهكانیشى وێران ده‌كرد و ده‌سووتاند. گه‌واهیى زیندووییى میلله‌تێك بوو كه سه‌لماندى هه‌ره ترسناكترین چه‌كه‌كان و تانك و فڕۆكه و سوپاى بێ‌ئامان، ناتوانن ئیراده‌ى بۆ ژیان و ئازادى بشكێنن و ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا خوێن و گیان و سه‌ر و ماڵى خۆى بدات.
زیندووییى گه‌ل و به‌هێزیى ئیراده‌ى ڕۆڵه‌كانى بۆ ئازادى، كوردستانى له چنگى ڕژێمێكى خوێنڕێژى سته‌مكار ڕزگار كرد و دواتر به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌سكه‌وتى نیشتمانى پێكه‌وه نا و هه‌نگاوى به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین ترۆپكى ئامانجه‌كان؛ هه‌ڵنا. له‌م ڕێگایه‌شدا گه‌لى كوردستان بیست و پێنج ساڵى ڕابردوو؛ هه‌وراز و نشێوى زۆرى بینى و به‌رگه‌ى زۆر گرفت و كێشه و قه‌یران و ئاڵۆزى گرت و سه‌ربه‌رزانه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆش له لایه‌ك پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان؛ به وره‌یه‌كى پۆڵایینه‌وه بۆ به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان؛ ڕووبه‌ڕووى دڕه‌نده‌ترین هێزى تاریكى بوونه‌ته‌وه و له‌پێناو پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕیندا؛ گیان و خوێنیان پێشكه‌ش به كوردستان ده‌كه‌ن، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه كوردستانییان به‌گشتى؛ به گیانێكى به‌رزى به‌رپرسانه‌ى نیشتمانییه‌وه؛ به‌رگه‌ى چه‌ندین قه‌یران و سه‌ختى و نه‌هامه‌تى ده‌گرن، كه بێهووده بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان و هه‌نگاونانى گه‌لى كوردستان به‌ره‌و ئامانجه پیرۆزه‌كانى، ڕووبه‌ڕووى كراونه‌ته‌وه.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا دووباره سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پیرۆزى شه‌هیدان داده‌نوێنین و به ڕێز و پێزانینه‌وه له هه‌ڵوێستى دڵسۆزانه‌ى نیشتمانى و خۆڕاگریانهى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و خه‌ڵكى كوردستان ده‌ڕوانین، هه‌روه‌ها هه‌موو هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به پشتگیرى و خۆڕاگریى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ى ئه‌مڕۆش؛ وه‌ك زۆر سه‌ختى و نه‌هامه‌تیى دیكه‌ى ڕابردوو؛ سه‌ركه‌وتووانه تێده‌په‌ڕێنین، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدایه.
هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه، ببێته هانده‌ر و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه ناوخۆییه‌كانى كوردستان و هه‌موو لایه‌ك به یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى و تێگه‌یشتن له هاوكێشه‌كان و له دۆخى هه‌ستیارى ئه‌مڕۆى ناوچه‌كه، به‌سه‌ر ناكۆكییه‌كاندا زاڵ بن و ده‌ست له‌ناوده‌ست پێكه‌وه له‌پێناوى مسۆگه‌ركردنى ئاینده‌یه‌كى باشتر بۆ كوردستان؛ كار بكه‌ن.
هه‌ر شكۆدار بێت یادى پیرۆزى ڕاپه‌ڕین،
نه‌مرى بۆ شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى بۆ كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان
4ى ئازارى 2016




