ھەرکی: بڕیارهكانى باج و رسومات دەسهڵاتی وەزیری ناوخۆن پێویستی بەپەرلەمان نییە

ههولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو بڕیارانە لەوەزارەتی ناوخۆ دراون لەبارەی باج و رسوماتهوه لەدەسهڵاتی خودی وەزیرە و پێویستی بەپەرلەمان نییە، بەڵام سەرەرای ئەوەش ھەر بڕیارێک پێویستی بەپێداچوونەوە ھەبێت کە لەبەرژوەندی ھاوڵاتیان دابێت دەکرێت، ھۆکاری سەرەکی دەرچوونی ئەو بڕیارانەش بۆ سەلامەتی ژیانی ھاوڵاتیانە.
(نازم ھەرکی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەوبڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ زیادکردنی باج و رسومات لەسەر شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکان، بەپێی یاسای ھاتووچۆ ماددەی١٠ لەدەسهڵاتی وەزیری ناوخۆیە، ئەمەش لەپێناو سەلامەتی شوفێرانە، لەبەر ئەوەی گیانی ھاوڵاتیان لەھەمووشتێک گرنگترە و خاڵێکی دیکەش ئەوەیە کە ئەوباج وروسماتەی لەعێراق وەردەگیرێت لەعێراق زۆر لەوە زیاترە کە لەھەرێمی کوردستان وەردەگیرێت.
(ههركى) گوتیشى: "راستە قەیرانە و بارگرانیە بۆ شوفێران، بەڵام ئێمە بەدواداچوونمان کردووە، بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمیش داواى لەھەموو بەرێوبەرایەتیەکان کردووە سەرنج وتێبینیەکانیانیان لەبارەی ئەوبڕیارانەوه رەوانە بکەن و دوای گەرانەوەی ئەوسەرەنج وتێبینیانە لەوەزارەت گفتوگۆی لەسەر دەکرێت كه چی باشە ئەوە بکرێت تا لەبەرژوەندی شوفێران دابێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ دهشڵێت، شوفێران ئەتوانن پابەند بن بە رێنماییەکان بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبن و حکوومەتیش ئەگەر ٤٠% لەبەر قەیرانی دارایی بێت ٦٠%ى بۆ سەلامەتی ژیانى ھاوڵاتیانە، چونکە رۆژانە ھاوڵاتیان دەبنە قوربانی ڕووداوی ھاتووچۆ، بۆنموونە لەماوەی٧٢سهعات دا١٥ھاوڵاتی بوونەتە قوربانی کە ئەمە کارەساتە و سەرەچاوی قوربانیانى ھاتووچۆیە.
(نازم ھەرکی) زیاتر گوتى: "ئەوبڕیارانەی دراون پێویستی بەپەرلەمان نییە و دەسهڵاتی خودی وەزیرە.
بڵند ئیبراھیم




