له‌به‌ر په‌كه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه.. داوا ده‌كه‌ن باره‌گاكانی له گونده‌كان بباته ده‌ره‌وه

سۆران-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو گوندی زارگه‌لی و بۆكریسكان به‌هۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، زیانی ماددی زۆریان به‌ركه‌وت و چه‌ند هاووڵاتیه‌ك شه‌هید بوون، گونده‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، داواكارن په‌كه‌كه بنكه و باره‌گاكانی خۆی بباته ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه خه‌ڵكی سیڤیل نه‌بنه قوربانی.
نه‌قیب (سامان محه‌ممه‌د) به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی وه‌رتێى سه‌ر به شارۆچكه‌ی رواندز، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تا ئێستا له به‌ر هه‌بوونی په‌كه‌كه له گوندی زارگه‌لی هیچ خێزانێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان 46 خێزانن، ئه‌مه له كاتێك دایه حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی بۆ ئه‌و گونده دابین كردووه و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی خراپ ببوون نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌س له ترسی هه‌بوونی په‌كه‌كه ناوێرێت بگه‌ڕێته‌وه و هه‌موویان ئاواره‌ی رواندز و ناوچه‌كانی دیكه بوونه، هه‌روه‌ها زیاتر له 10 خێزانی گوندی بۆكریسكانیش له ترسی په‌كه‌كه و بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كه‌یان.
به‌ڕێوبه‌ری شاره‌دێی وه‌رتێ گوتیشی: "ڕۆژانه خه‌ڵكی ئه‌و گونده سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه بنكه و باره‌گاكانی خۆی له گونده‌كه بباته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له ژیانی ئاواره‌یی ڕزگار بن و به‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانی خۆیان، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه ئه‌و گوندانه چۆڵ بكات، ئه‌وا هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه گوێ به قسه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه نادات و له هه‌موو ئه‌و ناوچانه بنكه و باره‌گایان داناوه.
رابین شێروانی




