په‌كه‌كه بازگه‌كانی خۆی هێناوه‌ته خواره‌وه

ڕانیه-KDP.info- به‌رپرسی لقی 11ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، بۆ به‌یانییش كه یادی ڕاپه‌ڕینه، به‌رنامه‌ی خۆمانمان داناوه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕیندا، هه‌روه‌ها هاوكاریی خۆمان پیشان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومانه‌وه بتوانین كه‌شێكی ئارام بۆ هاووڵاتیان بره‌خسێنین و، نه‌هێڵین كه‌سێك یان لایه‌نێك ببێته هۆی تێكدانی بارودۆخی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه.
(نه‌جات حه‌سه‌ن) به‌رپرسی لقی 11ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: تا ئێستا ڕه‌وشی ڕاپه‌ڕین زۆر ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، بۆ به‌یانییش كه یادی ڕاپه‌ڕینه، به‌رنامه‌ی خۆمان داناوه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین شوێنێكیان ده‌ستنیشان كردووه و، ئێمه‌یش ده‌چینه ئه‌و شوێنه به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه.
(حه‌سه‌ن) ئه‌وه‌شی گوت: ساڵێك ده‌بێت په‌كه‌كه له ناوچه‌كه جموجۆڵی هه‌یه، به ئاشكرا من له كه‌ركووك هاتوومه تا ئێره ئۆتۆمبێلی په‌كه‌كه وه‌ك من هاتوونه و هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ڕاستییه‌كه‌یشی وایه كه جموجۆڵیان هه‌یه و، ئه‌و بازگه‌كانه‌یش كه هه‌یانه كه‌مێك هێناویانه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه گرینگ نییه ئه‌وان چی ده‌كه‌ن.
ئه‌م لێدوانه پاش ئه‌وه‌یه كه، چه‌ند ڕۆژێكه له مێدیاكاندا باس له مەترسیی دروستبوونی پشێوی لە دەڤەری ڕاپەڕین ده‌كرێ، كه بزووتنەوەی گۆڕان و پەکەکە پلانیان داڕشتبێ له ساڵیادی ڕاپه‌ڕیندا، پشێویی بنێنه‌وه.
ڕابین شێروانی




