٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میت رۆمنی بەپەلە هۆشداری دەداتە دەنگدەرانی ئەمەریکا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  (میت رۆمنی) سەرکردەی دیاری کۆمارییەکان، هۆشداری دایە گەلی ئەمەریکا کە بەهیچ شێوەیەک نەکەن (دۆناڵد ترەمپ) بکەن بە تاکە بەربژێر بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە لیستی کۆمارییەکاندا، چونکە ئەو هیچی لە هەگبەدا نییە و، بە پێویستی زانی کە (تید کرۆز) یان (مارکۆ رۆبیۆ) هەڵبژێرن.

(میت رۆمنی) سەرکردەی دیاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا، کە تاکە کاندیدی کۆمارییەکان بوو لە گەڕی دووەمی سەرۆکایەتی ئۆبامادا کێبرکێی لەگەڵدا  کرد، بەڵام چانسی سەرکەوتن یاوەری نەبوو، لە ئێستادا هاتە مەیدانی دەنگدەران و هۆشداری دایە پارتەکەی و گەلی ئەمەریکا کە دەنگ بە (دۆناڵد ترەمپ) نەدەن، چونکە فێڵ لە ئەمەریکا دەکات و هیچی لە هەگبەدا نییە.
تا ئێستا (دۆناڵد ترەمپ) لە ١٠ ویلایەتدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام جەنگی راستەقینەی ماوە و ئیدی (میت رۆمنی) هەوڵێکی دیکەی سەرکردەکانی کۆمارییە کە نایانەوێ (ترەمپ) ببێتە کاندیدی کۆتایی و رکابەر لەگەڵ هێلاریدا.

(میت رۆمنی)، دەڵێ دەبێ کۆمارییەکان بزانن کە کەسێکی شیاو بەرانبەر بە (هێلاری کیلینتن) بهێڵنەوە نەوەک ترەمپ.

لەلایەکی دیکەوە (ترەمپ) دەڵێ، ملیۆنان لە کۆماری کە بوونەتە پاڵپشتم و دەبنە پاڵپشت، ئیدی ئەو رەوتەی پارتی دیموکراتەکان بە تەواوی لە جوڵە دەخەم کە ئێستا چاخی ئەوانە و بەسەریاندا سەردەکەوم.

شاو کوردی
 

هەواڵی پەیوەندیدار