٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، مووچەی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، مووچەی فەرمانبەران وەك خۆی لێدێتەوە.

لە دیمانەیەكی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بڕی 18 ملیار دۆلار قەرزارە، كە دوو ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلاری تایبەتە بە مووچەی چوار مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. هەروەها، قەرزەكان ئەو كۆمپانیا نەوتیانەش دەگرێتەوە كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.
بە گوتەی (دزەیی)، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، داهاتی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت لە 800 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 400 ملیۆن دۆلار لە مانگدا دابەزیوە، هەربۆیە بەمەبەستی كەمكردنەوەی قەیرانی دارایی، بە شێوەی كاتی لەسەدا 15 هەتا لەسەدا 75ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كەم كراوەتەوە و دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، سیستەمی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیش ئاسایی دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار