مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران تیرۆریست بۆ عێراق هەیە

بەغدا-KDP.info- به‌رپرسێكی باڵای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاگربه‌ستی سووریای به مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق باسكردوه، كه ئه‌و ئاگربه‌سته له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه زیان به بارودۆخی ئاسایشی عێراق بگه‌یه‌نێت.
ئەم بەرپرسە باڵایەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، هۆشداریداوه كه دوای ئاگربه‌ست له سووریا، سه‌دان چەکداری داعش لەو وڵاتەوە گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی عێراق و هەڕەشەی بۆ سەر شاری بەغدا دروست کردووە. هه‌موو قورسایی خۆی بۆ شه‌ڕ له شاره‌كانی عێراق ته‌رخان کردووە، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووەته هۆی به‌هێزبوونی له پەلامارەکانی ئه‌م دواییه‌ی بۆ سه‌ر شاره‌كانی به‌غدا و ئه‌نبار و زیادبونی ژماره‌ی خۆكوژه‌كانی. هەر ئەو بڕیارەش رێ بۆ ڕێکخراوە شیعەکان خۆش دەکات کە لە چوارچێوەی حەشدی شیعەی شەعبیدا کار دەکەن بۆ ئەوەی پێگەی خۆیان قایمتر بکەن.
سیاسه كویتیه




