پێدەچێ تا دوو ڕۆژێ دی نەوتی هەرێم هەناردە بکرێتەوە

هەولێر-KDP.info- کۆمپانیای گێنەڵئینێرجی پێشبینیی دەکات تا دوو رۆژی دی لوولەنەوتەکەی کوردستان کە نەوتی کوردستانی لێوە دەچێتە بەندەری جەیهانی تورکیا، بکەوێتەوە کار.
سەرۆکی کارگێڕیی گێنەڵئینێرجی، کە لە نەوتەڵانی تەقتەق لە هەرێمی کوردستاندا وەبەرهێنان دەکات، ڕایگەیاند: "پێشبینیی دەکرێت تا دوو ڕۆژی دی هەناردەکردنی نەوت لە نێوان باکووری عێراق و تورکیا دەست پێ بکاتەوە."
دیارە 17/2/2016، لوولەنەوتی کوردستان ـ جەیهان لە ناوچەی شرناخ لە باکووری کوردستاندا تەقێرایەوە و، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەو لوولەیەدا ڕاگیراوە.




